بەغداد.. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنەکانی چێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە

کەمێک بەرلە ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە ماڵی نوری مالیکی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی چێوەی هەماهەنگی.

شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەمەبەستی گەیشتە ماڵی نوری مالکی و بڕیارە لەگەڵ لایەنەکانی چێوەی هەماهەنگی و لایەن و نوێنەرە سەربەخۆکانی پاڵپشتیکاری یەکێتی و چێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە.

هەر ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە، تیشكی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پەرلەمانتارانی یەكێتی لەسەر دوایین هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق بەرچاو ڕوونكرد و دوایین هەڵوێستی یەكێتیی وەك هێزێكی بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستان ڕاگەیاند و وتی، “یەكێتی هیچ بڕیارێك لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەكەمان نادات”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
Total
0
Share