وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی عێراقییەکان سودان دەکات

وەزارەتی دەرەوە بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی عێراقییەکان کرد لە سودان، هاوکات شوێنی چۆڵکردن و گواستنەوەشیانی دیاریکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد سەحاف لە رایگەیاندووە، “ئاگادارکردنەوە لە جێهێشتنی سودان بەرمەرێژی بۆ کراوە و ژووری ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسیی فریاگوزاری لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاری لەسەر دەکات”.

راشیگەیاند، هاوڵاتییانی عێراقی لە سودان بۆ جێهێشتنی سودان بچنە ناوچەی (ئەلمەنشیا) کە دەکەوێتە شەقامی عوماک لە نزیک بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “کاتی رۆیشتنی پاسەکانی گواستنەوە رۆژی چوارشەممە دەبێت، کە دەکاتە 26/4/2023، کاتژمێر شەشی بەیانی”.

وتیشی. “داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەمان دەکەین لە کاتی گواستنەوەیان لە ماڵەکانیانەوە بۆ شوێنی دیاریکراو وریابن و بۆ ئەوانەی زانیاری زیاتریان دەوێت پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە دەنگ بە پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە،…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: هەر قەزایەک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان لەگەڵی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری ویستووە و دەشڵێت، هەر قەزایەکی…
Total
0
Share