موقتەدا سەدر گەیشتە بەغداد…چێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر گەیشتە بەغداد، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە ماڵی نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، لە ماڵی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان و كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاماژە بەوە كراوە، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەدان.

لە لایەكی دیكەوە بژار دەباغ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری بەغداد پێیڕاگەیاندین، كەمێك پێش ئێستا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر گەیشتە بەغدادی پایتەخت و ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقە.

بابەتی پێشتر

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

زاناکان نیگەرانن.. دۆزینەوەی پلاستیک لە خوێنی مرۆڤدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەنگاوێكی دیكە بۆ دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە دەنێت

وەزارەتی پەیوەندییەكان كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كۆمپانیای ئەمازۆن تایبەت بە دابینكردنی ئینتەرنێت لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە ئەنجامدەدات. هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی…
Total
0
Share