لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەس برینداربوون

لە شەوی ڕابردووەوە بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوە لە کۆیە و هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوای پاراستنی ماوەی دووریی پێویست دەکات لەنێوان ئۆتۆمبێلەکاندا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەکاتژمێر 10:00ی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەریر- باسرمە – قەندیل ڕوویداوە، لەڕووداوەکەدا کەسێک گیانیلەدەستداوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە بەهیۆ خێرایی و نەپاراستنی ماوەی سەلامەتیی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بووە.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کۆیە – هەولێر ڕوویداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
Total
0
Share