بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ محەمەد شیاع سودانی: جەخت لە ناردنی مووچە و قوتی خەڵک دەکەینەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ دووشەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ناردنی مووچەی مووچەخۆران کردەوە و رایگەیاند، ئەوە قوتی خەڵکە و پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکەوە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانیدا هەریەک لە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون.

دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی وڵات لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەختیان لەچارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی بەرنامەی حکومەت بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵک کردەوە .

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ کارنامەی حکومەت دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “پابەندبوون بە رێککەوتنە سیاسییەکان و پاراستنی مافی  هەموولایەک لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور، زامنی پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سەرکەوتنی بەرنامەکانی حکومەتە”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکرد، چیتر کێشە سیاسییەکان نەبنە بەربەست بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و خزمەتکردنی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات.

جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە و وتی، “ئەوە مافی مووچەخۆران و قووتی خەڵکی کوردستانە و پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی کەبابخانەیەک داخرا

بابەتی دواتر

بڕیارەکانی کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کرایە پشووی فەرمی

سبەی پێنجشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بە بۆنەی…
Total
0
Share