سەركردەیەكی هاوپەیمانيی فەتح: ڕێبەر ئەحمەد نابێتە سەرۆك كۆمار

سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕێبەر ئەحمەد نابێتە سەرۆك كۆماری عێراق و دەڵێت،”هاوپەیمانێتییەكەیان ئەجێندای دەرەكییە و خزمەت بەپێكهاتەكانی عێراق ناكات”.

ئەسعەد مرشدی،سەركردە لە هاوپەیمانيی فەتح،لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕواناكەم بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێژەی یاسایی تەواوببێت و ڕێبەر ئەحمەد ببێتە سەرۆك كۆمار، وتیشی “ئەگەر كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت و ڕێبەر ئەحمەد دەنگی سێ لایەنە هاوپەیمانێتییەكە بە دەستبهێنێت ئەوا مەترسییە لەسەر پێكهاتەكان و گەلی عێراق”.

ئاماژەی بەوەكرد،”پارتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت هیچ خزمەتێك بە هەرێمی كوردستان ناكات و هەرچی خێر و بێری هەرێم هەیە پارتی دەستیبەسەردا گرتووە و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لێی سوودمەندنەبوون ، ئەگەر سەرۆك كۆمار وەربگرێت بەهەمان شێوە هەر خۆیان سوودمەند دەبن”.

ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانيی فەتح باسی لەوەكرد،” لای هەمووان ڕوونە هاوپەیمانی سێقۆڵی”سەدر، هاوپەیمانییەكەی حەلبووسی و پارتی ئەجێندای دەرەكییە و خزمەت بە عێراق و پێكهاتەكانی ناكات”.

بابەتی پێشتر

ڕەزا بەراهەنی کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و مەكگۆرك كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە. محەمەد…
Total
0
Share