جۆ بایدن: ئەگەر پوتین چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت ناچار دەبین وەڵامیان بدەینەوە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، “بڕیارمانداوە 100 هەزار كۆچبەری ئۆكرانیا وەربگرین و دەڵێت، “ئەگەر پوتین چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت ناچاردەبین وەڵامیان بدەینەوە”.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوە ژمارەیەك كۆمپانیای ئەمریكا ڕوسیایان جێهێشتووە و بڕیارمانداوە 100 هەزار كۆچبەری ئۆكرانیا وەربگرین.

ئاماژەی بەوەكرد، ” جارێكی دیكە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی چین دەكەینەوە و چەند جارێك بەرپرسانی ئەو وڵاتەمان لە نزیكبوونەوەیان لە ڕوسیا ئاگادار كردووەتەوە”.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەكرد، “بەشداریی شەڕی ئۆكرانیا و ڕوسیمان نەكردووە، بەڵام ئەگەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا چەكی ئەتۆمیی بەكاربهێنێت ناچاردەبین وەڵامیان بدەینەوە”.

بابەتی پێشتر

دووەم پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئۆکرانیا دەبێتە فریادڕەسی چێڵسی و ئەبرامۆڤیچ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share