تەقەکەرێک لە ئەمریکا دوای کوشتنی 8 کەس خۆشی کوشت

پۆلیس دەڵێت تەقەکەرەکە خۆشی کوشتووە

پۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەسێک دەستڕێژی گولـلەی هەڕەمەکی لە خەڵکی کردووە و 8 کەسی کوشتووە، دواتر خۆشی کوشتووە.

لە راگەیەندراوی پۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا هاتووە، “ڕوداوەکە لە یەکێک لە بیناکانی کۆمپانیای FedEx ڕویداوە کە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی نێودەوڵەتییە”.

لەگەڵ کوشتنی ئەو 8 کەسەدا چەندین کەسی دیکە برینداربوون و بەشێکیان بەهۆی خۆ ڕزگارکردنیان لە شوێنی ڕوداوەکە بریندار بوون.

لە ڕوداوێکی دیکەی کوشتندا پۆلیسی شاری شیکاگۆ مێرد مندالێکی تەمەن 13 ساڵانیان کوشتووە، لە ڤیدیۆی کوشتنی منداڵەکەدا دەردەکەوێت کە ئەندامێکی پۆلیس داوای لێدەکات چەکەکەی فڕێبدات، دواتر تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت.

بابەتی پێشتر

ئەوەی تائێستا​ لەسەر باڵای بەرز و باڵای كورت نەتبیستووە

بابەتی دواتر

ئێران ڕایگەیاند دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٪60

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share