سەرۆکی ئۆکرانیا دەبێتە فریادڕەسی چێڵسی و ئەبرامۆڤیچ

سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، سزا بەسەر سەرۆکی یانەی چێڵسی-دا نەسەپێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی “Wall Street Journal”، زیلینسکی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفۆنیی دەربارەی ڕەوشی جەنگ لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی ئۆکرانیا داوایکردووە سزا بەسەر کۆمەڵەی سەرمایەدارانی ئۆلیگارشی ڕوسیدا نەسەپێنێت، کە یەکێک لەو سەرمایەدارانە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرۆکی یانەی چێڵسی-یە.

بە بۆچوونی زیلینسکی، ئەبرامۆڤیچ و هاوپیشەکانی “ئۆلیگارشییەكان”، کلیلی کردنەوەی دەرگای گفتوگۆکردنن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، بۆیە نابێت بەهیچ شێوەیەک فەرامۆشبکرێن و بخرێنە ژێر فشاری سزاکانەوە.

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ، سەرۆکی یانەی چێڵسی لەلایەن حکومەتی شانشینی بەریتانیاوە بە هۆکاری پاڵپشتیکردنی پوتین و ڕوسیا سزای بەسەردا سەپێندرا، بەو هۆیەوە ناچاربووە یانەکە بفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن: ئەگەر پوتین چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت ناچار دەبین وەڵامیان بدەینەوە

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی: ڕۆژی شەممە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share