دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵایەكی دژی كاندیدبوونی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕەتكردەوە، جەختدەكاتەوە، كاندیدبوونی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یاساییە و هیچ گرفتێكی نییە.
دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، كاندیدكردنەوەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق یاساییە و هیچ گرفتێكی نییە، بەوەش تانەی پەرلەمانتاران ڤیان سەبری، ڕێبوار عەبدولهادی و شیروان جەمال ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتكراوەتەوە.
بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەبچێت و 40 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە.