محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتیی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات

ئەمڕۆ دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەکانیش حەلبوسی سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە ناکات.

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکایەتیی دەکرێت و کاری حەلبوسی کۆتایی هاتووە.

ئاشکراشیکرد، لە دەستووری عێراقدا بە شێوەیەکی ئاشکرا روونینەکردووەتەوە شێوازی جێگرتنەوەی سەرۆکی پەرلەمان بە چ رێوشوێنێک دەبێت، بەڵام لە ئێستادا لایەنە شیعەکان باسلەوەدەکەن کە کاندیدیان هەیە بۆ جێگرتنەوەی، بەڵام ئەمە تا چەند دەچێتە سەر لە ئێستادا هەموو ئەگەرەکان کراوەن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: بەداخەوە چاودێری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکەین

وتەبێژی حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر سنوری سوریا و ئوردن دەرکرد و دەڵێت بەداخەوە چاودێەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی…
زیاتر ببینە

نوێترین هۆشداری.. لە عێراق و سوریا 12 ملیۆن كەس دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات

لەگەڵ ئەو وشکەساڵی و شەپۆلی بەبیابانبوونەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەری گرتووەتەوە، نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەهاناوەچوونی پەیوەندیدار بەو…
Total
0
Share