فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخا موبارەك و شەش كەسی دیكە دەرچوو

عەبدوڵای كوێخا موبارەك

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دۆسیەی كوشتنی كارمەندێكی ئاسایش لە چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای كوێخا موبارەك و شەش كەسی نزیكی دەرچووە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە دۆسیەی كوژرانی كارمەندێكی ئاسایشدا كە شەوی 19ی ئەم مانگە لە چەمچەماڵ ڕوویدا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای کوێخا موبارەک، دوو کوڕی، دوو برای و دوو ئامۆزای دەرچووە.

وتیشی، “بڕیارەكە لەلایەن دادگاوە دەرچووە، بەڵام تۆمەتبارانی داواكراو لە چەمچەماڵەوە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون”.

شەوی 19ی ئازار لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (محەمەد عوسمان) کرا و ڕۆژی دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، کوڕێكی عەبدوڵای کوێخا موبارەک بەناوی (بتوێن) تۆمەتبارە بە تەقەكردن لە كارمەندەكەی ئاسایش و یەكێكە لەو كەسانەی فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.

وتەبێژەكەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، لە دادگاوە فەرمانی گرتنەكانیان گشتاندنی پێدەكرێت تا تۆمەتباران لەهەر شوێنێك بینران، دەستگیربكرێن.

بابەتی پێشتر

گۆشتی چێندراو.. سوود و ڕێگرییەکانی بەردەم برەوپێدانی

بابەتی دواتر

هۆلۆکۆست.. ڕاگرتنی ئەو کتێبەی دەیگوت خوودی جووەکان ئان فرانکیان بەگرتداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share