دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە سەنتەری شاری سلێمانی. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە 9 ی تشرینی یەکەم تا ئەمڕۆ، بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.

باسیلەوەشکرد،  ئەو بڕە بەسەر 64 هەزار و 260  خێزاندا لە ناوچەکانی پێنجوێن وسەیدسادق و رانیە و ماوەت و شارباژێڕ وبازیان دابەشکراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایدەکات، پرۆسەکە بەردەوامی هەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سەنتەری شاری سلێمانیش دەست بە دابەشکردن بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا حكومەتی ناوەند ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ حكومەتی ناوەند ناچاردەكات ڕێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو سێشەممە 16ی…
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
Total
0
Share