دۆخی دێمبیلی و بەرشلۆنە پێچەوانەبووەتەوە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا جەخت لەوە دەکەنەوە، بارودۆخی عوسمان دێمبیلی پێچەوانەبووەتەوە، لەئێستادا یاریزانەکە دەیەوێت بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بەڵام ئیدارەی بەرشلۆنە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان نەداوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ” لە کەناڵی “مێگا تی ڤی” بڵاوکراونەتەوە، لەئێستادا دێمبیلی لەگەڵ چاڤی بەختەوەرە، هەست دەکات دەتوانێت ببێتە سەرمەشقی ئەو پڕۆژەیەی ڕاهێنەری نوێ دەستیپێکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی موسا سیسۆکۆی لێپرسراوی کارەکانییەوە ئیدارەی بلاوگرانای ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیەوێت بۆندەکەی نوێبکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە وەڵامێکی ئەرێنی عوسمانی فەرەنسی نەداوەتەوە، بەڵکو چاوەڕوانی خوێندنەوەی کۆتایی پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2023 دەکەن، پاشان دەتوانن بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە بدەن.

بابەتی پێشتر

باشترینی جیهان وازهێنانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تەرمی یەكێك لەو گەنجانەی خۆیان خستبووە ڕووباری سیروانەوە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share