(ڤیدیۆ) بایرن شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارسای ڕاگرت و لیڤه‌رپوڵ تامی بردنه‌وه‌ی ‌کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، بایرن میونشن یاریی لوتکه‌ی له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ برده‌وه‌.

یانه‌ی بایرن میونشن له یاریگای‌ “ئالیانز ئارینا” میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “باڤاری” له‌ خوله‌که‌کانی 50، 54 له‌لایه‌ن لوکاس هێرناندێز و لیرۆی سانێ-وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن شه‌ش خاڵی کۆکرده‌وه‌ و لووتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می گرت، به‌رشلۆنه‌ش به‌ سێ خاڵ و به‌ جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان چووه‌ پله‌ی دووه‌م.

لیڤه‌رپوڵ تامی بردنه‌وه‌ی کرد

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌ یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردامی کرد.

یانه‌ی خانه‌خوێ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵ له‌ خوله‌کی 17، 89 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د سه‌ڵاح و جوێل ماتیپه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی ئه‌یاکس له‌ خوله‌کی 27 له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د قودوسه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌یاکس و ناپۆلی هاوتا بووه‌وه‌، به‌ڵام به‌ جیاوازی گۆڵ چووه‌ پله‌ی سێیه‌م.

ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره‌ بوون:

بایرن میونشن 2-0 به‌رشلۆنه‌

لیڤه‌رپوڵ 2-1 ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام

بایه‌ر لیڤه‌رکوزن 2-0 ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

پۆرتۆ 0-4 کله‌ب بروج

مارسیلیا 0-1 ئینتراخت فرانکفۆرت

بابەتی پێشتر

سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركرایەوە

بابەتی دواتر

بیل گەیتس چارەسەرێک بۆ کێشەی هەژاری لە جیهاندا دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان چێڵسی و مەیسن ماونت لە دۆخێکی چەقبەستوودایە. ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوان…
Total
0
Share