ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند

ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند و یەك ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆی سەرمایەدارانی ڕوسیایان بلۆككرد.

ماریۆ دراگی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا زیاتر لە 800 ملیۆن یۆرۆی سەرمایەدارانی ڕوسیایان بلۆككردووە و ئەو هەنگاوەش لە چێوەی سزاكانی یەكێتیی ئەوروپا بۆسەر ڕوسیادایە”.

ئاماژەی بەوە كرد، “ئیتاڵیا بەردەوامە لە گەیاندنی هاوكارییە ماددی و مرۆییەكان بە ئۆكرانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی لە یەكێتیی ئەوروپا”.

هاوكات وەزیری دارایی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “400 ملیۆن یۆرۆی ڕوسیا لە هۆڵەندا بلۆككراوە”.

بابەتی پێشتر

ژنی پەرلەمانتارێكی ئۆكرانیا بە 28 ملیۆن دۆلارەوە هەڵات

بابەتی دواتر

‏"كارتی بانكی دروستدەكرێت"‏ <br> دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share