ماكرۆن داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی دەكات

سەرۆكی فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و نائاسایی لە ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی دەكات لە بارەی بەرنامەی “پیگاسۆس” كە مۆبایلی ماكرۆن و دەیان سەرۆك وەزیری وڵاتانی دیكەی هاككرد.

گابرێل ئەتال، وتەبێژی حكومەتی فەڕەنسا، لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماكرۆن لە نزیكەوە چاودێری بابەتی بەرنامەی “پیگاسۆس” دەكات و داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و نائاسایی لە ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی فەڕەنسا دەكات.

لەسەر ئەو پرسەش بەرپرسێكی باڵای كۆمپانیای “NSO” ی ئیسرائیلی كە بەرنامەی “پیگاسۆس” ی دروستكردووە ڕایگەیاندووە، ماكرۆن لەلایەن بەرنامەكەوە نەكراوەتە ئامانج، بەڵام ڕۆژنامەی “لۆمۆند”ی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە، دەسەڵاتدارانی مەغریب سیخوڕیان لەسەر ماكرۆن كردووە لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە.

باسی لەوەشكردووە، “یەكێك لەو ژمارانەی كە سەرۆكی فەڕەنسا لە ساڵی 2017 -وە بەكاریهێناوە لە لایەن ئاسایشی نیشتمانیی مەغریبەوە بە بەرنامەی “پیگاسۆس” سیخوڕی لەسەركراوە”.

پێشتریش ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو، 50 هەزار کەس بەهۆی بەرنامەیەکی ئیسرائیلیەوە بەناوی پیگاسۆس هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە و لەو لیستەدا موبایلی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسای تێدایە.

لەو 50 هەزار کەسە کە لەڕێگەی بەرنامەکەوە هەوڵی سیخوڕیکردن بەسەریانەوە دراوە 14 سەرۆک و پاشای تێدایە و لەوانەش بەرهەم ساڵح و ئیمانیۆل ماکرۆن لەناو هەوڵەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا بە دەرمانێك دەستپێدەكات كە دژەڤایرۆسە. ینس سبان، وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا…
زیاتر ببینە

بە بەهای 2 ملیۆن یۆرۆ 14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی ئیسپانیا کەلوپەلی گەشتیارانیان دزیوە

پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە،”14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی دوورگەی تێنریفی ئیسپانیا دەستگیرکراون، بە تۆمەتی دزینی شتومەکی گەشتیاران بە بەهای نزیکەی دوو…
Total
0
Share