شیعەکانی ویلایەتی میشیگان چ ڕۆڵێکیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەبوو؟

موجتەبا ڕەزاخوا، نوێنەری پارێزخوازان لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، شیعەکانی ویلایەتی میشیگان ڕۆڵیان هەبووە لە سەرکەوتنی ئەگەری جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ئەمڕۆ 5ی تشرینی یەکەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، “یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵباژردنی ترەمپ لە ساڵی 2016دا لە میشیگان شیعەکانی ئەو ویلایەتە بوو، بەڵام دوای تیرۆری قاسم سولەیمانی ئەوان لە ترەمپ هەڵگەڕانەوە و جۆبایدنیان هەڵبژارد، ئەمەش دوورنییە ببێتە هۆی سەرکەوتنی جۆبایدن”.

لە کاتی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران، شیعەکانی میشیگان چەندینجار ناڕەزایەتیان دەربڕی و ئەو ڕوداوەیان بە دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ لە جیهاندا ناوهێنا.

ناوەندی دینی یان مەرکەزی ئیسلامی Islamic Center of America لە شاری دیربۆرن لە ویلایەتی میشیگان گەورەترین ناوەندی شیعەکانی ئەمریکایە و مزگەوتێکی گەورەی بەهەمان ناو هەیە کە زۆرجار بە مزگەوتی شیعەکان ناسراوە.

مزگەوتەکە بۆتە ناوەندێکی گەورەی کۆکەرەوەی موسڵمانان، ئەوانەشی کە سەربە ئاینزای شیعەکان نین بۆ نوێژ سەردانی مزگەوتەکە دەکەن.

مزگەوتەکە 45 مەتر بەرزی هەیە و تەنها بڵندگۆکانیان 30 مەتر دەبێت و جێگەی سێ هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە بۆ نوێژکردن.

 

بابەتی پێشتر

ترەمپ دەڵێت ژماردنی دەنگەکان ڕاگرن بایدن بە ژماردنەوەیان ڕازییە

بابەتی دواتر

كازمی: ئابورییەكی بەهێز بنیادبنێین كە پشت بە نەوت نەبەستێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share