قائیمقامی ماوەت: سێ گەنج كەوتوونەتە چەمی خەموڵەكە و چارەنووسیان نادیارە

قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایدەگەیەنێت، ” گەنجێك لە نزیك چەمی خەموڵەكەی قەزای ماوەت كەوتووەتە نێو ئاوی چەمەكەوە و دوو گەنجی دیكەش كە لەگەڵ ئەو گەنجەدا بوون بۆ ڕزگاركردنی خۆیان هەڵداوەتە نێو ئاوەكەوە و چارەنووسان نادیارە”.

كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانێكدا بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، گەنجێك لە شوێنێكی سەخت نزیك چەمی خەموڵەكە لە قەزای ماوەت كەوتووەتە نێو ئاوی چەمەكەوە و دوو گەنجی دیكەش كە لەگەڵ ئەو گەنجەدا بوون بۆ ڕزگاركردنی خۆیان هەڵداوەتە نێو ئاوەكەوە و تاوەكو ئێستا چارەنووسی هەرسێكیان نادیارە و بێسەر و شوێنن.

ئاماژەی بەوەكرد، “هەرسێ گەنجەكە تەمەنیان لە نێوان 25 – 30 ساڵدايە و خەڵكی گوندی “بەریسماق”ی قەزای ماوەتن”.

قائیمقامی قەزای ماوەت باسی لەوەكرد، “چاوەڕوانی ڕۆژهەڵاتن دەكەن و بڕیارە سبەینێ بەیانی تیمەكانیان دەست بە گەڕان لەو شوێنانە بكەن”.

بابەتی پێشتر

لە 24 كاتژمێردا لە سلێمانی 11 منداڵ بە نەبەكامی لەدایكبوون

بابەتی دواتر

فایزەر بڕێکی زۆر دەرمانی فشاری خوێن دەکشێنێتەوە بەهۆی بوونی ماددەی شێرپەنجەییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share