ژمارەیەك هەلی كار لە وەزارەتێكی هەرێمەوە ڕاگەیەنرا

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت و داوادەكات خوازیاران فۆڕم بە شێوەی ئۆنلاین پڕبكەنەوە.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس)ە لە بوارەكانی (كارگێڕی، ژمێریاری، یاسایی، توێژەری كۆمەڵایەتی، توێژەری دەروونی و تەكنەلۆجیای زانیاری)، هەروەها هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی (شۆفێر)ی هەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە قەزای سەیدسادق.

مەرجە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتووی قەزای سەیدسادق بێت، وەك ئەوەی وەزارەتەكە ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، پڕكردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی یەك هەفتە لەمڕۆ 8/21ەوە تا 2022/8/27.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. شاخەوان سائیب بەگ: ئەو ژنە دووگیانەی سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی جێگیرە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ژنە دووگیانەی دەوترێت لەلایەن خەسوویەوە سووتێندراوە ئێستا تەندروستیی خۆی و منداڵەكەشی…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئاکۆ سابیر لەکاتی بەدەمەوەچوونی خەڵکی چەمچەماڵ شـ.ـەهیدکرا

پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەکی بۆ شـ.ـەهیدبوونی ئەو کارمەندەی ئاسایش بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لەلایەن چـ.ـەکدارێکی پارتییەوە تـ.ـەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.…
Total
0
Share