فایزەر بڕێکی زۆر دەرمانی فشاری خوێن دەکشێنێتەوە بەهۆی بوونی ماددەی شێرپەنجەییەوە

کۆمپانیای فایزەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی جۆری Accuretic بۆ چارەسەری پەستانی خوێن دەکشێنێتەوە، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی Nitrosamine کە ئەگەری تووشبوونە بە شێرپەنجە.

کۆمپانیای فایزەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەگەڵئەوەی بڕێکی زۆریان لەو دەرمانە کشاندووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ ڕاپۆرتێکی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرمانەکەوە لەبەردەستدا نییە.

ماددەی Nitrosamine لە ناو ئاو و خۆراکدا هەیە، لەوانە گۆشتی ئامادەکراو، بەرهەمەکانی شیر و سەوزەواتەکان.

بوونی ئەو ماددەیە زیاتر لە ڕاددەی پێیوست دەبێتەهۆی پیسبوون و ژەهراویبوون بۆ ماوەیەکی درێژ هەروەها هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

کۆمپانیای فایزەر دەڵێت، دەرمانەکە نابێتەهۆی کاریگەریی ڕاستەوخۆی نەرێنی لەسەر بەکارهێنەرانی، بەڵام بە پێویستی دەزانێت ئەو نەخۆشانەی ئێستا دەرمانەکە بەکاردەهێنن ڕاوێژ بە پزیشک بکەن بەمەبەستی پێدانی دەرمانی شوێنگرەوە.

پێشتر لە ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیای فایزەر حەبی CHANTIXی دژی جگەرەکێشانی کشاندەوە بەهۆی بەرزیی ڕێژەی هەمان ماددە تێیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك لەكۆیە گیانیلەدەستدا، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە و ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، پیاوێک، کە پێشتر ڤاکسینی فایزەری وەرگرتووە، شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستداوە، كەسەكە پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە.…
Total
0
Share