شارەوانیی سلێمانی فرۆشتنی شیرینیی سەر عەرەبانەکان قەدەغە دەکات

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، فرۆشتنی شیرینیی سەر عەرەبانەکانی قەدەغەکردووە و هۆکارەکەشی بۆ ناتەندروستی و بەسەرچوونی ئەو شیرینییانە گەڕاندەوە.

لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، بە هاوکاریی بەشی پۆلیسی شارەوانیی سلێمانی، بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی شیرینیی سەر عەرەبانەکانیان دا، راشیگەیاندووە، ئەو شیرینییانە بەشێوەی نا تەندروست و ماوە بەسەرچوو هەڵدەگیرێن و دەفرۆشرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە لە چێوەی رێکخستنەوەی شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا بووە، لەئەنجامی ئەو سەرپێچی و زیادەڕۆییانەی، کە بەشێک لە كاسبكاران بەهۆیەوە جەنجاڵی و ئاستەنگیی هاتووچۆ، بۆ هاوڵاتییان دروستدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
زیاتر ببینە

داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی…
Total
0
Share