بهرێوهبهرایهتیی ئاسایشی بازگهكان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاوڵاتییەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
ئاسایشی بازگەكان لەسەر پۆستی خانمە مۆدێلێكی لوبنانی كە وتبووی ئەو بەچەند خولەكێك بازگەكانی هەولێری بڕیوە و هاوڵاتییانی عێراقیش بە چەندین كاتژمێر ڕادەگیرێن، ئاماژەی بەوەكردووە، ، هاوڵاتییانی ناوخۆی عێراق لە بازگەکانمان بە چەند خولەکێک رێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
دهقی ڕوونكردنهوهكه:
لە چەند پەیجێک بابەتێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئافرەتێکی بە رەچەلەک لوبنانی، لە بازگەکانی هەولێر بەبێ مامەڵە بۆ کارتی دڵنیایی لە بازگەکان تێپەڕیووە، بەڵام هاووڵاتیانی عێراقی وەستاون بۆ مامەڵەکردن.
ئەو رێنماییانەی لە بازگەکانمان لەسەر کەسی بیانی (دەرەوەی عێراق)جێبەجێ دەکرێن (مۆر)ـی هاتن وچوونی یەکێک لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی هەبێت، رێکاری دروستکردنی کارتی نشینگە و رێكاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و پاشان دەتوانن بە بازگەکانمان هاتووچۆ بکەن.
بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆی عێراق هەر لە بازگەکانمان بە چەند خولەکێک رێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی دروستكردنی کارتی دڵنیایی.
هەموو هاوڵاتیەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەرێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.