بازرگانێكی کورد بۆ یارمەتیدانی خەڵکەکەی دەچێتە ئۆكرانیا و هاوكاریی سوپای ئەو وڵاتەش دەكات.
د.عیماد باڵەكی، كە سەرمایەدارێكی كوردە و پێشتر لە ئەمریكا نیشتەجێبووە ماوەیەكە چووەتە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا و هاوكاریی سوپای ئەو وڵاتە دەكات.
باڵەكی كە سەرنجی میدیا جیهانییەكانیشی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە دەڵێت، پێش هێرشەكانی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا چێشتخانەیەكی لە كیێڤ كردووەتەوە و لە ئێستادا بێبەرامبەر ڕۆژانە خواردن بۆ سەربازانی ئۆكرانیا دابین دەكات.
ئەو دەشڵێت، لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگ خۆی گەیاندووەتەوە كیێڤ و كۆمەكی بۆ ئۆكرانیەكان كۆكردووەتەوە.
د. عیماد باڵەک لە Taras Shevchenko University لە بواری “پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان” بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و دامەزرێنەری کۆمپانیای “زیبۆکس”ە.