خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی.

بۆكان جاف دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەئێستادا دەتوانرێت لەڕێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بکەیت بە کوردی شێوەزاری سۆرانی، بە سکان و گرتنی وێنەی پەڕەیەک و دواتریش ئەپلۆدکردنی وەرگێڕان بکەن.

دەشڵێت، گرنترین شتیش کە چارەسەرکرابێت ئەوەیە کێشەی تێکچوونی فۆنتی کوردی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە چارەسەركراوە.

بۆكان جاف ئەوەش دەڵێت، “چاوەڕێ بکەن شتی ناوازەی تریش دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

لەگەڵ مووچەی مانگی تەمموزدا 100 هەزار دینار جەژنانە خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

لە كەركوك یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆلێرا تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share