ئایا ئاژەڵە ماڵییەکان دەتوانن هاوڕێیەکی نمونەیی بن بۆ منداڵان؟

زۆرینەی کات خێزانەکان بەرهەڵستیی خواستی منداڵەکانیان دەکەن سەبارەت بە بەخێوکردنی یەکێک لە ئاژەڵە بچووکەکان، بەهۆی ئەوەی ژیانکردن لەگەڵیان قورسە بەتایبەت لەکاتی چوون بۆسەر کار، گەشتکردن و نەبوونی کاتی پێویست بۆ چاودێریکردنیان.

ئەمە لەکاتێکدا خێزانەکان دەتوانن بە بەخێوکردنی ئاژەڵێکی وەک سەگ، پشیلە، هامستەر یان باڵندەیەک ئامانجی زیاتر لە منداڵەکانیاندا بەدیبهێنن وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و دوورکەوتنەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ئێستادا کە منداڵان خویان پێوەگرتووە.

پێگەی  News In Healthی پزیشکی ڕاپۆرتێکی لەبارەی گرنگیی ئاژەڵ لەلایەن منداڵانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بوونی ئاژەڵ لەگەڵ منداڵان نیگەرانییەکانیان کەمدەکاتەوە، هاوکاریشیاندەکات بۆ پەرەپێدانی توانا کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانیان.

لەگەڵئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئاژەڵان و مرۆڤ تائێستا لە ئاستێکی سنوورداردایە بەڵام نوێترین توێژینەوە دەریدەخات، بوونی ئەو ئاژەڵانە لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەکانتان ڕێژەی کۆرتیزۆل کەمدەکاتەوە، هەروەها هەستکردن بە تەنیایی کەمدەکاتەوە و دۆخی دەروونی باشتر دەکات.

هەروەها لە منداڵاندا گۆرانکاریی فەرمانزانیی نمونەییان تێدا ڕوودەدات کاتێک هاوڕێیەتی لەگەڵ ئاژەڵێکی ماڵیدا دەکەن.

بوونی ئەو ئاژەڵانە هۆرمۆنی کۆرتیزۆنی بەرپرس لە نیگەرانی کەمدەکەنەوە و لەبەرامبەردا هۆرمۆنەکانی دۆبامین و ئۆکسیتۆسینی دژە نیگەرانی و هەستکردن بە دڵنیایی و ڕازیبوون زیاتر دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش.. هەریەکە لە ڕوسیا و ئۆکرانیا تۆمەتی چەکی بایۆلۆجی دەدەنە پاڵ یەک

بابەتی دواتر

بایدن بۆ سەرۆکی چین: هەر هاوکارییەکتان بۆ مۆسکۆ سزای توندی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share