یوڤانتۆس گرەوی ڕودیگێری لە ڕیاڵ مەدرید بردووەتەوە

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بە ڕێککەوتن گەیشتووە و دوای بەسەرچوونی بۆندەکەی لەگەڵ چێڵسی، ڕاستەوخۆ درێسی یانە ئیتاڵییەکە دەپۆشێت.

یانە زەبەلاحەکەی خوولی ئیتاڵیا سەرکەوتووبووە لە قایلکردنی ڕودیگێر بە پۆشینی درێسی خانمە پیرەکە و ڕەتکردنەوەی ئۆفەری یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن.

سەرچاوەکە بانگەشەی ئەوە دەکات، بەهۆی ئەو سزا قورسانەی بەسەر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ-ی خاوەنی یانەی چێڵسی-دا سەپێنراون، یانەکە ناتوانێت لە ئێستادا گرێبەستی نوێ پێشکەش بکات، بۆیە ڕودیگێر بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار وەرز پەیوەندی بە یوڤی-یەوە دەکات.

ڕودیگێری تەمەن 29 ساڵ، تاوەکو ئێستا لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان 190 یاریی بۆ بلوزی لەندەن کردووە، 10 گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێستهام یاریی لوتکه‌ی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵی له‌ دووه‌مه‌وه‌ کرده‌ چواره‌م

یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن ڕووبەڕووی لیڤه‌رپوڵ بووەوە، ئەستێرەکانی داڤید مۆیس بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share