چارەنووسی تیمی فڕۆكە ئەمریكییەكە ئاشكراكرا

سەربازێك ئاڵای ناتۆی هەڵگرتووە

سەرجەم ئەندامانی تیمی ئەو فڕۆكە سەربازییە ئەمریكییەی بەشداربوون لە ڕاهێنانی ناتۆ لە نەرویج گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی نەرویج بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی MV-22B Ospreyی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریكی كە بەشداربوو لە ڕاهێنانە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ناوچەیەكی دوورەدەست كەوتووەتە خوارەوە.

دوای كەوتنە خوارەوە لە دوێنێوە هەوڵەكانی تیمەكان بۆ بەهاناوەچوون و زانینی چارەنووسیان دەستپێكرد و ئەمڕۆ مردنی سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە ڕاگەیەنرا.

پێشتر دەزگای فریاكەوتنی هەرێمایەتی (ئێچ ئاڕ ئێس)ی نەرویج لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، فڕۆكە ئەمریكییەكە لە جۆری ئەوسپری-یە لە (باشووری بۆدۆ) باكووری نەرویج بێسەروشوێن بووە لە سایەی باری كەشوهەوای دژواری ناوچەكە.

تیمەكەی كە لە چوار كەس پێكهاتوون بەشدارییان لە نمایشی (كۆڵد ڕیسپۆنس)ی سەربازی كردبوو هاوشانی نزیكەی 30 هەزار سەربازی وڵاتانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی و هەریەك لە سوید و فنلەندا.

لەئێستادا 3000 سەربازی هێزی دەریایی ئەمریكا لە باكووری نەرویج بەشداری لە ڕاهێنانەكانی ناتۆ دەكەن كە لەژێر ناوی (وەڵامدانەوەی سارد 22) بەڕێوەدەچێت وەك یەكێك لە گەورە نمایشە سەربازییەكانی هاوپەیمانییەكە لەدوای كۆتایی جەنگی ساردەوە.

بابەتی پێشتر

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

بابەتی دواتر

گەرمیان.. کارمەندان و شۆفێرانی فریاکەوتنی خێرا مانگرتنیان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە حکومەتی هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات. حکومەتی هۆڵەندا بڵاویکردووەتەوە، “حکومەت سەرپەرشتی لەناوبردنی…
Total
0
Share