كاردانەوەی بایدن بەرانبەر بە لایەنگرانی ترەمپ

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، چەند خولەكێك لەمەوبەر وتارێكی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پێشكەش كرد و ناڕەزایی خۆی دژ بە خۆپیشاندان و توندوتیژیی لایەنگرانی ترەمپ دەربڕی.

لە سەرەتای وتارەكەیدا، بایدن وتی، “ئەوانەی هێرشیانكردە سەر كۆنگرێس خۆپیشاندەر نین و ئاژاوەگێڕن، ئەوەی كە ڕویدا دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزترین دامەزراوەی وڵاتەكەمان بوو.”

ڕاشیگەیاند، “ئەوەی دەكرێت خۆپیشاندان نییە و من زۆر شۆكبووم بەوەی ئەمریكا گەیشتووە بەم دۆخە و ئەوە خەمباریكردم. دیموكراسیی ئەمریكا كەوتووەتە بەر هەڕەشە و مەترسی و پێویستە هەمووان دادپەروەربین و هەوڵی باشتر بدەین و وڵاتەكەمان بپارێزین.”

لە درێژەی وتارەكەیدا، جۆ بایدن داوای لە دۆناڵد ترەمپ كرد بێتە سەر شاشەكان و داوای كۆتاییهێنان بەو گرژییانە بكات و وتی، “دەبێت ترەمپ لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بێت و كۆتایی بە پشێوی بهێنێت و بەرگری لە دەستوور بكات.”

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا جەختیشیكردەوە كە “پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، جێبەجێكردنی ئەركی پیرۆزی دیموكراسییەكەمانە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەساقیفەی فەرەنسا داوای لێخۆشبوون دەكات.. زیاتر لە 216 هەزار منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵ بوونەتەوە

نوێنەری ئەساقیفەكانی كڵێسای كاسۆلیكی لە فەرەنسا، دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە كڵێساكاندا بە “ئابڕووچوون” ناودەبات و بەناوی ئەساقیفەكانی وڵاتەكەیەوە داوای…
زیاتر ببینە

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەبێت

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی سەربازیی ئەمریکا لە ئێران بەمزووانە کۆتاییدێت. دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهێزترین ڕۆژی هێرشەکانمان دەبێت. پیت…
Total
0
Share