درێژترین پیاوی جیهان بۆ هاوسەر دەگەڕێت

سوڵتان کۆسین ئەو کەسەی بە درێژترین پیاوی جیهان ناسراوە، دوای شکستهێنانی لە هاوسەرگیری یەکەمی بە هۆی دەستنەکەوتنی هاوسەرێکی نوێیەوە گەشتی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.

سوڵتان کۆسین درێژترین پیاوی جیهان بە پێگەی دەیلی میرەری بەریتانی راگەیاند، “لە دوای شکستهێنانی هاوسەرگیری یەکەمم لە وڵاتەکەی خۆم هاوسەرێکی گونجاوم دەستنەکەوت، بۆیە بە مەبەستی دۆزینەوەی هاوسەرێک روومکردە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.

وتیشی، “لە ویلایەتی فلۆریدا فێستیڤاڵێکی تایبەت بە دۆزینەوەی هاوسەر ئەنجامدەدرێت و منیش بەشداری دەکەم”.

باسی لەوەش کرد، “من پێویستم بە پارە نییە لەو وڵاتە دەمەوێت لەدوای هاوسەرگیریکردنم بگەڕێمەوە تورکیا”.

سوڵتان کۆسینی تەمەن 40 ساڵ، درێژی باڵای دوو مەتر و 51 سانتیمەترە، لە ماوەی رابردوودا هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی سووری کرد کرد، بەڵام دواتر جیابوونەوە، ماوەی چەندین مانگیشە بە دوای هاوسەرێکی نوێدا دەگەڕێت.

ساڵی پاریش بە هەمان مەبەست روویکردبووە روسیا لەو بارەیەشەوە وتبووی، “بیستوومە کچانی رووسیا خاوەنی جوانییەکی سەرنجڕاکێشن و خۆشەویستن، ئەوان تا کۆتایی عاشقی هاوسەرەکانیان دەبن”.

 

بابەتی پێشتر

بەریتانیا نیازی خۆی بۆ دروستکردنی پێنج کەشتیی جەنگیی زەبەلاح ئاشکرا کرد

بابەتی دواتر

گرفت بۆ نەوتی بەشێک لە هاوڵاتییان دروستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share