عێراق قەدەغەی سەر هاوردەكردنی بیرەی لابرد

حكومەتی عێراق، قەدەغەی هاوردەكردنی 12 ماددەی خۆراكیی لابرد و بیرە لە سەرەوەی لیستەكەدایە.

بڕیارەكە وەزارەتی پلاندانان دەریچوواندووە، واژووی عەلی كەریم سەعید بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی سەر بە وەزارەتەكەی لەسەرە و دوێنێ دەركراوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكرایەوە.

نووسراوەكە بۆ ماوەی دوو مانگ قەدەغەی سەر هاوردەكردنی 12 ماددەی خۆراكیی هەڵگرتووە، یەكەمیان بیرەیە و بەدوای ئەویشدا خواردنەوە گازییەكان، شەربەت، خواردنەوەی وزەبەخش و ئاوی خواردنەوە دێن.

جگە لە خواردنەوەكان، بڕیارەكە شەعری و مەعكەرۆنی و هێلكە و مریشك و چەند خواردەمەنییەكی تر دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە خانەنشینان دڵنیادەكاتەوە

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: قۆناغێكی نوێی جەنگ لە ئۆكرانیا دەستیپێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share