بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كار بە پسووڵەی كۆنی خۆراك دەكرێت تا ئەو كاتەی بەغدا بڕیار دەدات پسووڵەی نوێ چاپبكات یاخود بكرێتە ئەلیكترۆنی.
یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نوێنەرمان سەردانی بەغداد بكات بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پسووڵەی نوێی خۆراك و وەڵامی كۆتاییمان دەدەنەوە.
ئاماژەی بەوەكرد، ” حكومەتی عێراق بڕیار دەدات كار بە پسووڵەی خۆراك بكات و دووبارە چاپبكرێتەوە یاخود بە ئەلیكترۆنی بكرێت كە پێشتر بڕیاری لەبارەوە درابوو”.
بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك باسی لەوەكرد، ئێستا كار بە پسووڵە كۆنەكە دەكرێت تا ئەو كاتەی حكومەتی عێراق بڕیار دەدات، ئەگەر پسووڵەی نوێ چاپبكرێت بۆ ساڵانی 2022-2023 كاری پێدەكرێت كە ڕەنگی پسووڵەكە بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی “سەوزباوە”.