پۆلیسی دهۆک زانیاری لەبارەی ئەو خوێندکارە بڵاوکردەوە کە لە پۆلەکەی خۆیدا کوژرا

پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەو خوێندکارەی ئەمڕۆ لە قەزای سێمێل کوژرا ناوی مستەفا فەهمییە و تەمەنی 16 ساڵانە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی قەزای سێمێل لە رووداوێکی کوشتن لە خوێندنگەیەک ئاگادارکرایەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس دەرکەوت خوێندکار مستەفا فەهمی لەدایکبووی ساڵی 2007 لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بە چەکی جۆری دەمانچە کوژراوە.

ئاشکراشیکرد، بکوژ و کوژراو تەمەنیان 16 ساڵان بووە و دانیشتووی یەک گەڕەک بوون و هاوپۆلی یەکتر بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن و تۆمەتبار دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکان بێ کێشە دەستیانپێکردووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، سوپاس بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کە بایکۆتیان نەکردووە و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە…
Total
0
Share