عەسائیب ئەهلی حەق: دانوستانەكانی ڕەوتی سەدر و چێوەی هەماهەنگی گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی یەكەم

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی نێوان چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و ڕەوتی سەدر تا ئێستا نەگەیشتووەتە خاڵی لێكتێگەیشتن و دەڵێت، “دانوستانەكانیان گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی یەكەم”.

سەعد سەعدی، ئەندامی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بە میدیاكانی عێراقی ڕایگەیاندووە، بەهۆی سووربوونی موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر لەسەر یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران لە ڕێگەی هاوپەیمانی سێقۆڵییەوە، دانوستانەكانی نێوان چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و ڕەوتی سەدر ئەنجامی نەبووە و گەڕاوەتەوە چوارگۆشەی یەكەم.

ئاماژەی بەوەكرد، “چێوەی هەماهەنگی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لە ڕێگای هاوپەیمانی سێقۆڵییەوە ڕەتدەكاتەوە و نایانەوێت بەدەر لە شیعەكان هیچ لایەنێك دیكە دەستوەردانی تێدا بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەكی شۆكئامێز.. پیاوێكی عێراقی منداڵەكەی وەك ئامانج لە نیشانشكێنیدا بەكارهێنا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق پیاوێكیان دەستگیركرد، كە بەشێوەیەكی شۆكئامێز و سەركێشانە منداڵەكەی بەكارهێناوە لە تاقیكردنەوەی تواناكانی خۆی لە نیشانشكێنیدا.…
Total
0
Share