ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی تۆمارکرد.
له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای تورکی له نیف ستادیۆم میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی بارسا کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی بلاوگرانا له خوله‌که‌کانی 37، 49 له‌لایه‌ن پیدرۆ و ئۆبامیانگه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی گاڵاته‌سه‌رای له خوله‌کی 28 له‌لایه‌ن مارکاوه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامی یارییه‌کانی چوون و گه‌ڕانه‌وه، به‌رشلۆنه (2-1) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی به‌ده‌ستهێنا.
له یارییه‌کی ئاگرینی دیکه‌دا، یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌رکوزنی ئه‌ڵمانی له بای ئارینا میوانداریی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی کرد، یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه ئیتاڵییه‌که کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی ئاتالانتا له خوله‌کی 91 له‌لایه‌ن جێریمی بۆگاوه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه، ئاتالانتا به ئه‌نجامی (4-2) سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی مسۆگه‌رکرد.
ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره بوون:
سپارتاک مۆسکۆ – لایپزیک (لایپزیک سه‌رکه‌وتووه، چونکه یانه ڕوسییه‌که به ده‌رکردن سزادراوه)
بایه‌ر لیڤه‌رکوزن 0-1 ئاتالانتا (ئاتالانتا سه‌رکه‌وت)
گاڵاته‌سه‌رای 1-2 به‌رشلۆنه (به‌رشلۆنه سه‌رکه‌وت)
سرڤینیا زڤیزدا 2-1 گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز (گلاسگۆ سه‌رکه‌وت)
مۆناکۆ 1-1 سپۆرتینگ براگا (سپۆرتینگ براگا سه‌رکه‌وت)