ڕۆناڵدۆ لە ڕیزبەندیی پێشەوەی ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین داهاتی ساڵانەیان هەیە

هاوینی ڕابردوو لەسەر ئاستی گواستنەوەکان پڕاوپڕبوو لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، لیۆ مێسی دوای 17 ساڵ یاریکردن بۆ بەرشلۆنە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالیش دوای دابڕان بۆ ماوەی 12 ساڵ گەڕایەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد.

بۆندەکان ڕابردووی تۆپی پێیان نەگۆڕی، بەڵکو داهاتوو و ئێستای بوارەکەشیان گۆڕی، بەشێوەیەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە خاوەن بەرزترین داهات لە مێژووی تۆپی پێدا.

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری “فۆربس”ی تایبەت بە بوارە داراییەکان، ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی پلەی یەکەمی لە ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانە بەدەستهێناوە، کە ساڵانە زۆرترین داهات لەڕێگەی مووچە و سپۆنسەرانەوە بەدەستدەهێنن، مووچەکەی گەیشتووەتە 55 ملیۆن دۆلار، هەروەها لە دەرەوەی تۆپی پێ بڕی 70 ملیۆن دۆلاری دیکە داهاتی بووە، کۆی داهاتی ساڵانەشی گەیشتووەتە 125 ملیۆن دۆلار، ئەو بڕەش 15 ملیۆنی لە داهاتی ساڵانەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین زیاتر بووە.

ڕیزبەندیی خاوەن بەرزترین داهاتەکان لە بواری تۆپی پێ، لەئێستادا بەم شێوەیەیە:

  1. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (125 ملیۆن دۆلار)
  2. لیۆ مێسی (110 ملیۆن دۆلار)
  3. نێیمار دا سیلڤا (95 ملیۆن دۆلار)
  4. کیلیان مباپێ (43 ملیۆن دۆلار)
  5. محەمەد سەڵاح (41 ملیۆن دۆلار).
بابەتی پێشتر

ئەو یاریزانەی باڵۆندۆر وەردەگرێت، چەند ملیۆن قازانج دەکات؟

بابەتی دواتر

لە ماوەی یەک مانگدا 33 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share