مستەفا كازمی بڕیارێكی نوێی لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەركرد

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزیری پلاندانانی ڕاسپارد بەزووترین كات ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكرێن و كۆدی تایبەتی وەكو پارێزگای نۆزدەیەمینی عێراق وەرگرت.

كاوە شێخ عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد، نووسینگەی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاگاداریانكردینەوە كە مستەفا كازمی ڕەزامەندی لەسەر ڕاپۆرتی وەزارەتی پلاندانان تایبەت بە بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوە كرد، “وەزیری پلاندانان ڕاسپێردراوە، بەزووترین كات ڕێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكات و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری بكاتەوە”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە باسی لەوە كرد، “پێمان ڕاگەیەندراوە ڕێكارەكان بەپەلە تەواودەكرێن و پارێزگای هەڵەبجە كۆدی تایبەتی وەك پارێزگای نۆزدەیەم وەرگرتووە و نەخشەی پارێزگاكەش جێگیركراوە”.

بابەتی پێشتر

میلان بەئاڕاستەی ئۆریجی هەنگاو دەنێت

بابەتی دواتر

بنكەی ئاسمانیی بەلەد مووشەكبارانكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی رابردوو زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوكردن ئەنجامدراوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی تووی مەلیك تەواوكران و نۆژەنكردنەوەی شەقامی فولكەی نالی، شەقامی سەركارێز…
Total
0
Share