ئه‌مریكا مانگێکی ده‌ستكردی هه‌واڵگریی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

وسینگه‌ی چاودێریی نیشتمانیی ئه‌مریكا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چواره‌مین مانگی ده‌ستكردی هه‌واڵگری له‌ ته‌وه‌ری پێشتر ده‌ستنیشانكراوی بۆشایی ئاسماندا جێگیر كرد.

نوسینگه‌ی چاودێریی نیشتمانیی ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مانگی ده‌ستكردی NROL-101 له‌ بنكه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی كه‌پی كاناڤێراڵ له‌ ویلایه‌تی فلۆریداوه‌ ئاڕاسته‌ی بۆشایی ئاسمان كردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نه‌دراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مانگه‌ ده‌ستكردەكە‌ به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سیستمی ئاسایشی نیشتمانیی نوسینگه‌كه‌ و پێدانی زانیاریی هه‌واڵگری به‌ كاربه‌ده‌سته‌ پله‌باڵا بڕیارده‌ره‌كان، داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگری و هاوبه‌شانی ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێندرێت.​​​​​​​

ئه‌مەش‌ بووه‌ چواره‌مین مانگی ده‌ستكرد، كە لەلایەن ناساوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە لەمساڵدا.

بابەتی پێشتر

عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمی شیرەمەنیی تورکیایە

بابەتی دواتر

دەرمانێکی دژە کۆرۆنا لە ئێران مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك چیللی هەژاند

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی لۆس لاگۆس-ی لە چیللی هەژاند. بەپێی پەیمانگای تۆماری بومەلەرزەی ئەورۆناوەند، لە…
Total
0
Share