دەرمانێکی دژە کۆرۆنا لە ئێران مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە شارەزایانی دەرمانی وڵاتەکەیان دەرمانێکی کاریگەریان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکردووە کە کاریگەری لەسەر تەندروستی نەخۆشەکان دەرکەوتووە.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لەلایەن شارەزایانی دەرمانی ئەو وڵاتەوە و بەبەشداری گروپێکی شارەزای ٦٠ کەسی دەستکراوە بە دروستکردنی ئەو دەرمانە بەناوی

 

ئاژانسە هەواڵییەکان ئاشکرایانکردووە کە دەرمانەکە هەموو تاقیکردنەوە فیزیکی و کیمیاییەکانی تەواوکردووە و دەرمانەکە دەتوانێت بەبێ جێهێشتنی هیچ کاردانەوەیەکی لاوەکی لەسەر جەستەی نەخۆش کاریگەری هەبێت.

 

لیژنەی پێشکەشکردنی دەرمانەکە ڕایگەیاندووە، “دەرمانەکە لەسەر چەندین نەخۆش تاقیکراوەتەوە و چاودێری ڕەوشی تەندروستی توشبوان کراوە، دەرکەوتووە کە دەرمانەکە توانیویەتی نیشانەکانی کۆرۆنا کەم بکاتەوە و ڕۆڵی هەبێت لەسەر ئاسان تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە.

 

لیژنەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە دەرمانەکە ناتوانرێت سەد لە سەد بەکاربهێنرێت و دەرگای تێیدایە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و باشتر پێشخستنی.

بابەتی پێشتر

ئه‌مریكا مانگێکی ده‌ستكردی هه‌واڵگریی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

بابەتی دواتر

ڕانیک: بایرن شوێنگرەوەی بواتینگ و ئالابای دیاریکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share