نرخی نەوت سێ دۆلار دابەزی

دوای بەرزبوونەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت سێ دۆلار لە نرخەكەی كەمبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 77.65 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا لە كاتێكدا دوێنێ نرخەكەی نزیكەی 81 دۆلار بوو .

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بە 73.85 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا و كەمبوونەوەی بەنزینە لە چەند ناوچەیەكی جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: ئێـ.ـران هیچ فڕۆکەیەکی ئێمەی نەخستووەتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو…
Total
0
Share