ترەمپ لە ئێوارەخوانێک 50 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە

دەستەی سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی کۆمارییەکان کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دەنگن بۆ ئەوەی ترەمپ جارێکی دیکە بتوانێت کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەدەستبهێنێتەوە، رایانگەیاند، شەوی رابردوو لە ئاهەنگ و ئێوارەخوانێکدا ترەمپ توانیویەتی زیاتر لە 50.5 ملیۆن دۆلار لە فلۆریدا بەدەستبهێنێت.

ئەم بڕە پارەیەی ترەمپ بۆ بانگەشەکردن کۆیکردووەتەوە لە سەرمایەدارەکان بووە کە بەشداریی ئێوارەخوانەکەیان کردووە و گەورەترین بڕی پارەیە کە کۆی کردبێتەوە تاوەکو ئێستا لەبەرامبەر جۆ بایدنی سەرۆکی دیموکراتەکان.

بەشێک لەو پارانەی ترەمپ پێویستی پێیەتی بۆ بانگەشەکەی بۆ پارەدانی پارێزەرەکان و کەیسە یاساییەکانە کە دژی ترەمپ لە دادگاکان تۆمارکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەتاوانی كۆمەڵكوژكردنی ئێزیدییەكان ئەڵمانیا عێراقییەك بۆ هەتاهەتایە زیندانیدەكات

دادگای فرانكفۆرت لە ئەڵمانیا، سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر داعشێكی عێراقیدا سەپاند بەتاوانی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی ئێزیدییەكان. تەها جومەیلی…
Total
0
Share