ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی یوڤانتۆس، کلاودیۆ مارکیزیۆ داوا له پۆل پۆگبای فه‌ره‌نسی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ خولی ئیتاڵیا.
شه‌وی ڕابردوو پۆگبا له په‌یجه تایبه‌تیه‌کانی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه ئاشکرایکرد، که به خراپترین ساته‌کانی ژیانی وه‌رزشییدا تێپه‌ڕده‌کات دوای ئه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌کی له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ده‌ستدا و نوسیویه‌تی،” سه‌رم به‌رزه، ته‌نها سه‌یری پێشه‌وه‌ی خۆم ده‌که‌م”.
هه‌وادارانی یاریزانه ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که پاڵپشتییه‌کی به‌هێزیان کردووه و داوایانلێکردووه خۆڕاگربێت، به‌ڵام یه‌کێک له هاورێ کۆنه‌کانی له یانه‌ی یوڤانتۆس بۆچوونێکی جیاوازی ده‌ربڕیوه.
کلاودیۆ مارکیزیۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئیتاڵیا و یانه‌ی یوڤانتۆس، له وه‌ڵامی پۆسته‌که‌دا نوسیویه‌تی، ” تکایه پۆگبا، بگه‌ڕێره‌وه په‌یوه‌ندی به یوڤانتۆسه‌وه بکه، لێره دووباره به‌خته‌وه‌ر ده‌بیته‌وه و به‌هه‌مان شێوه منیش”.
پۆگبا له نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2016 درێسی یانه‌ی یوڤانتۆسی پۆشیوه و چه‌ند وه‌رزێک هاوشانی مارکیزیۆ یاریکردووه، یه‌که‌مجار نییه یاریزانه ئیتاڵییه‌که داوای گه‌ڕانه‌وه له هاوڕێ فه‌ره‌نسییه‌که‌ی ده‌کات.
مارکیزیۆ له ماوه‌ی ڕابردوودا به ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ڕاگه‌یاند،” گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگبا بۆ یانه‌که‌مان زۆر گرنگ ده‌بێت، له‌و یانه و که‌شه‌دا له‌دایکده‌بێته‌وه که خۆشیده‌وێت، ئامانجی یاریزانه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه”.