ڕامۆس پزیشکەکانی پاریس سان جێرمانی تۆمەتبارکردووە

ئەستێرەی ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس پێیوایە ستافی پزیشکیی پاریس لە ئاستی پێویستدا نین و لە بڕیارەکانیشیان ڕازی نییە.

بەپێی زانیارییەکانی دیسپۆرتیس کواترۆ، ڕامۆس هەرگیز لە پشکنین و لێکدانەوەی ستافی پزیشکی پاریس سان جێرمان ڕازی نییە، تەنانەت گوومانی لەو پێکانە لەسەریەکانە بۆ دروستبووە کە لەم وەرزەدا دووچاری بوون.

بەرگریکارە پۆڵایینەکە لەو کاتەوە گرێبەستی لەگەڵ پاریس واژووکردووە، تەنها پێنج یاریی کردووە، بڕیاریشە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یارینەکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، “ڕامۆس بۆندی لەگەڵ پاریس واژووکردووە تاوەکو لە لوتکەدا بەردەوامبێت، بەڵام پێکانەکان ڕێگەیان پێنەداوە لەسەدا سەدی تواناکانی پێشکەشبکات و بگەڕێتەوە ئاستی پێشووی، یاریزانەکە لە ستافی پزیشکی و پزیشکەکانی پاریس ڕازی نییە، گومانی لە ڕاپۆرت و پشکنینە پزیشکییەکانیان هەیە، پێیوایە بەهیچ شێوەیەک پێکانی لە ئەژنۆیدا نییە و لێکدانەوەی هەڵەیان بۆکردووە، هەموو ئەمانە بەرگریکارەکەیان گەیاندووەتە ئەو ڕادەیەی بیر لە بەجێهێشتنی خوولی فەرەنسا بکاتەوە، خەونیش بەیانەیەکی گەورەی دیکەوە دەبینێت ڕێز لە هەڵوێست و تواناکانی بگرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هێرشەکەی ڕوسیاوە خوولی ئۆکرانیا ڕاگیرا

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد دوو یاریزان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share