ڕیاڵ مەدرید لە پۆگباوە نزیکە و هالاند لەسەرهێڵی گفتوگۆکردنە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبا بەرەوپێشچووە، سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی پێشوەختەی نێوان جەمسەرەکان دەکەن.

ڕۆژنامەی “دیاریۆ ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان سەرنجیان خستووەتەسەر پۆل پۆگبا، پێیانوایە لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی لەگەڵ یونایتد نوێناکاتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروبارەکانی پۆل پۆگبا دەستی بە دانوستاندن کردووە، دانوستاندنەکانیش لە قۆناغ‌ێکی پێشکەوتوودان.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، گفتوگۆکانی ڕایۆلا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تەنها لەبارەی پۆگباوە نییە، بەڵکو ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یەکێکی دیکەیە لە داواکراوەکان.

لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022، یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ یاریزانی گەورە و ناودار بەئامانج دەگرێت، کە پێکهاتوون لە: کیلیان مباپێ، ئێرلینگ هالاند و پۆل پۆگبا.

بابەتی پێشتر

سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دایكی مباپێ دۆخەكەی شڵەقاند

فایزەر عامری، دایكی مباپێ ئاشكرایكرد، ئێستا كوڕەكەی لەگفتوگۆدایە لەگەڵ كارگێڕیی پاریس سان جێرمان، دووپاتیشیكردەوە، لە گواستنەوەی هاوینەدا ویستویانە…
Total
0
Share