ئایا ترەمپ بۆ مانەوەی لە دەسەڵات دەست بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دەبات؟

لەماوەی سێ ساڵی ئامادەکاری بۆ گرتنە دەسەڵات، ترەمپ بەردەوام ئەم دێرەی دووبارە دەکردەوە، “ئۆباما دەیەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنێت بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێنێتەوە”، ئێستاش خودی خۆی دەستی بۆهەمان بژاردە بردووە.

ئەگەر قسەکانی ترەمپ بەرامبەر ئۆباما تەنها لێدان و شەڕی دەرونی بوبێت ئەوا هەنگاوەکەی خۆی بەکرداری چووەتە پێشەوە، چونکە بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی نیوۆرک تایمز ڕاوێژکارەکانی ترەمپیان پەشیمان کردووەتەوە لەوەی هێرشی سەربازی نەکاتە سەر ئێران.

ڕۆژنامەی نیوۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایکردووە بژاردەی لێدان لە هەندێک ناوەندی ئەتۆمی ئێران بخرێتە بەردەست.

کاتێک ترەمپ ئەم داوایەی کردووە بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و چەند شوێنێکی دیکە، هەندێک لە ڕاوێژکاران و بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا هۆشداریانداوەتە ترەمپ کە ئەم کارە دەبێتە پشێوی و کێشەیەکی جێهێڵراو.
ئەگەرچی بەپێی دەستوری ئەمریکا جەنگ ناتوانێت سەرۆکی وڵات بهێڵێتەوە لە پۆستەکەیدا، بەڵام بۆچونی ترەمپ لەسەر هەڵگیرساندنی شەڕ و مانەوە لەسەر کورسی 9 ساڵی تەواوە دەیڵێتەوە.

جەنگ و مانەوە لەسەر کورسی


ئەگەرچی لە سەرۆکایەتی جۆرج واشنتنەوە تا ساڵی 1940 وەک کەلتورێکی سیاسی کاندیدەکان چوار ساڵ لە دەسەڵاتدا دەبوون و پاشان دەیانتوانی دەورەی دووەم خۆیان هەڵبژێرنەوە، لەم ماوەیەدا هەموو کاندیدەکان تەنها هەشت ساڵ لە سەر کورسی دەبوون، بەڵام فرانکلین ڕۆسڤێڵت، لە ساڵی 1940 دا تا ساڵی 1944 پێینایە سێهەمین دەورەی دەسەڵاتییەوە بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەنگی دووەمی جیهانی.

ئەم ڕوداوە بووە هۆی ئەوەی لە ساڵی 9151 دا دەستور هەمواربکرێتەوە و ڕێگە نەدرێت نە جەنگ نە هیچ هۆکارێکی دیکە ببێتە هۆی مانەوەی سەرۆک لەسەر کورسییەکەی.

ئێستا دۆناڵد ترەمپ، تەنها 65 ڕۆژی ماوە لە کۆشکی سپی و بەردەوامە لە دەرکردنی بڕیارەکانی لەوانە لابردنی مارک ئیسپەری وەزیری بەرگری و هەوڵدان بۆ دروستکردنی شەڕێک لەگەڵ ئێران، بەڵام پێناچێت ئەم هەوڵانە وەک فرانکلین ڕۆسڤێڵت فریای دۆناڵد ترەمپ بکەون.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری گومرگی هەرێم: هیچ دەروازەیەکی سنوری نافەرمی لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە

بابەتی دواتر

مارکیزیۆ بۆ پۆگبا: ئه‌گه‌ر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بده‌یت به‌خته‌وه‌ر ده‌بیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share