دژ بە سانسۆرکردن.. هونەرمەندێک نیگاری دۆستۆیڤێسکی لەسەر دیوارەکانی میلان دەکێشێت

دژ بە سانسۆرکردنی کەلتووری ڕوسی، هونەرمەندێک نیگاری دۆستۆیڤێسکی بە قەبارەی گەورە و بە شێوازی موراڵ لەسەر دیوارەکانی شاری ناپۆلی دەکێشێت.

وەک وەڵامێک بۆ بڕیارێکی زانکۆی میلانۆ بە ڕاگرتنی وانەگوتنەوە لەبارەی ئەدەبی دۆستۆیڤێسکییەوە، “Jorit” هونەرمەندی شێوەکاری سەرشەقام چەند نیگارێکی نووسەری “تاوان و سزا” و “برایانی کارامازۆڤ” لەسەر دیوارەکانی شاری ناپۆلیی ئیتاڵیا دەکێشێت.

بەشێکی دیکەی کارەکەی”Jorit”، بریتییە لە دانانی دیالۆگێکی وەرگیراو لە فیلمێکی پاولۆ پازۆلینییەوە، کە تێیدا هۆشداریدەدرێت لەوەی نادادپەروەریی سامان و جەنگی چینایەتی ڕەنگە گەورەترین هەڕەشەبن بۆسەر ئاشتیی جیهان.

لە درێژەی سزا نێودەوڵەتییەکاندا دژ بە ڕوسیا، ئەم ڕووداوەی زانکۆی میلانۆ بەشێکە لە پرۆسەیەکی بایکۆتکردن، کە تێیدا کاری چەندین هونەرمەند و نووسراوی چەندین نووسەر وەلانراون، سەرباری ئەوەی بەڕای هەندێک لە چاودێران هیچ پەیوەندییەکیان بە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە نییە، یان دەمێکە ئەو نووسەر و هونەرمەندانە لە ژیانیشدا نەماون.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە چاودێریی پێنج یاریزانی ئەیاکس دەکات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: ناردنی 200 ملیار دینارەكە خۆبەزلزانیی حكومەتە و پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share