ئەوکاتەی پوتین شۆفێری تاکسی بوو

لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە بارودۆخی دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، ڤیلادمێر پوتین، سەرۆکی ئێستای ڕوسیا دەڵێت، “بەهۆی ئەو بارودۆخەی دوای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت دروسبوو، کە دۆخێکی ئابوری قورسی هێنایە پێشەوە، بە ناچاری کاری تاکسیم دەکرد”.

پوتین کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بە “نەمانی ڕوسیای مێژووی” ناودەهێنێت و دەڵێت یەکێک بووە لە ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانی، چونکە ئەوکاتە دۆخی ئابوری قورس لە ئارادابووە و ناچاربووە وەک کاری دووەمی، کاری تاکسی بکات.

دیکۆمێنتاری “ڕوسیای نوێ” لە ئاژانسی دەوڵەتی ڕوسی (RIA) بڵاوبوویەوە و پوتین بۆیەکەمجار باسی لە دۆخی ژڵەژاوی ڕوسیا کرد لە ساڵی 1991 ئەویش دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت.

کاتێک یەکێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە، ڤیلادمێر پوتین، ئەندامی ناوەندی زانیاری و سیخوری یەکێتی سۆڤیەت بوو کە ئەوکات (KGB)یان پێدەوت.

ئەگەرچی پوتین لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکەدا وا خۆی نیشان نەدا کە بەشوێن دروستکردنەوەی ڕوسیایەکی دیکەیە هاوشێوەی یەکێتی سۆڤیەت، بەڵام کۆمەڵێک لە قسەکانی والێکدەدرێتەوە، کە بەڵێ پوتین بەتەمای گەڕاندنەوەی چەند وڵاتێکە کە پێشتر سەربە بلۆکی سۆڤیەت بوون.

ئۆکرانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پێشتر سەربە بلۆکی یەکێتی سۆڤیەت بوو، ئێستا جیهان چاوی لەسەر ئەوەیە، کە ڕوسیا بەهێز ئۆکرانیا بەگەڕێنێتەوە بۆ چێوەی خۆی، ئەگەرچی ئەمە لەلایەن خودی ڕوسیاوە ڕەتکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

حكومه‌تى هه‌رێم ته‌رمى كۆچبه‌ره‌ كورده‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

بابەتی دواتر

له‌ نیوزله‌ندا پیاوێك له‌ یه‌ك ڕۆژدا 10 جار خۆی ڤاكسین كردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share