كەنەكە: تا ئێستا توركیا لە باشووری كوردستان چەكی كیمیایی بەكاردەهێنێت

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پەیامێکی بۆ 34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوکردەوە، داوای بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكە دەكات، دەشڵێت، “تائێستاش لە باشووری کوردستان چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دژ بە خەڵکی مەدەنیی و شەڕڤانانی ئازادیی بەکاردەهێندرێت”.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “کۆمەڵکوژیی دڕندانەی هەڵەبجە هێشتا لە مێشک و ڕۆحی گەلی کورددا زیندووە و لەبیرنەکراوە و هیچ کاتێکیش لەبیرناکرێت، هەروەها لەم مانگەدا چەندین کۆمەڵکوژیی هاوشێوەی هەڵەبجە لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەر و فاشیستەکانەوە دژ بە گەلی کورد ئەنجامدراون”.

کەنەکە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە دژ بە گەریلاكانی پەكەكە لە باشووری كوردستان بەبیردەهێنێتەوە، ڕایگەیاندووە، “کۆمەڵکوژیی لەوشێوەیە تەنها لەلایەن ڕژێمی فاشیستی سەدامەوە ئەنجامنەدراوە، دەوڵەتی تورکیش لە مێژووی سەدەی ڕابردووی خۆیدا چەندین جار بە چەکی کیمیایی کۆمەڵکوژیی لەوشێوەیەی ئەنجامداوە و هەتا ئێستاش بەردەوامە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر گەلی کورد و هاوڵاتیی مەدەنی، بەتایبەت لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەیان جار دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی لە باشووری کوردستان دژی شەڕڤانانی ئازادیی و خەڵکی مەدەنیی بەکارهێناوە و هەتا ئێستاش بەردەوامە لە بەکارهێنانی”.

کەنەکە بەپێویستی دەزانێت کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە بەبیر جیهان بهێندرێتەوە، جەختدەکاتەوە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا و دادگای نێودەوڵەتی کەیسی هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنن.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: وەفاداری بۆ هەڵەبجە، یەكڕیزییە

بابەتی دواتر

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان سێ بەندکراوی کورد پێش لەسێدارەدانیان بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share