مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە بۆ قسەكانی سەرۆكی یەكێتیی زانایان كراوە”.

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كەسانێك بە مەبەست بڕگەیەكی ناو وتاری د. عەبدوڵڵا مەلا وەیسی، سەرۆكی یەكێتیی زانایان، كە لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستیی ناحیەی دارەتوو وتاری پێشكەشیكرد دوور لە مەبەستی ناوەڕۆكەكەی بەلاڕێدا براوە و خوێندنەوە و لێكدانەوەی هەڵەی بۆ كرا، لە كاتێكدا دەبوو ووردتر لەسەر ئەم پرسەو كۆی وتارەكە ڕابوەستن، تا بۆیان ڕوون بێت ئامانجی سەرۆكی یەكێتیی زانایان چی و چۆن بووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەرۆكی یەكێتیی زانایان لە ڕوانگەی دڵسۆزی و پەرۆشییەوە بوە بۆ مزگەوت و پێگەی زانایان، بەوەی مزگەوت نەخزێندرێتە ناو سیاسەت و نەبێتە ئامڕاز و گۆڕەپانی ململانێی سیاسی و ئەجێندای حزبی، بەڵكو بۆ هەمووان و بێلایەنانە و پەیامەكەی بە پاكی بمێنێتەوە و ڕۆڵ و پێگەی مینبەر و مزگەوت پارێزراو بێت.

بابەتی پێشتر

 تەندروستیی سلێمانی مەترسییەك ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەراكەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی پێویستییەكی ئەم ھەلومەرجەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share