لە گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار – کفری بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکیتریش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمشەو لەسەر رێگای کەلار – کفری لە بەرامبەر ناحیەی رزگاری نزیک بەنزینخانەی ئاسۆ دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان ناڤارا و تۆیۆتا لاندکرۆزەر کە بە ئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتوون پێکیاندادا پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش برینداربوو”.

ئاشکراشیکرد، “ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 183ەو، دانیشتووی ناحیەی رزگارییە، لەئێستادا تیمەکانی هاتوچۆ “لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەن سبەینێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share